بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە باسم عەوادی وتەبێژی حكوومەت ڕایگەیاند، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سبەی دووشەممە سەردانێكی گرنگ بۆ میسر دەكات،
عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژی دووشەممە سەردانێكی گرنگ بۆ میسر دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی سەردانەكە گفتوگۆكردنە لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و هاوكارییەكانی نێوان عێراق و میسر.