بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنێكی بەپەلەی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : ئەنجوومەنی وەزیران دانیشتنێكی بەپەلەی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : دانیشتنەكە بۆ گفتوگۆكردن و هەڵسەنگاندنی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت هات.