بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە: ئەگەر فەتوای مەرجەعیەت نەبوایە چارەنوسی عێراقییەكان بەقەد چارەنووسی سپایكەر بە ئازار دەبوو.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دەتوانین بە دڵنیایی بڵێین، ئەگەر فەتوای مەرجەعیەتی باڵای ئایینی نەبوایە كە لە نەجەفی شەرەف بە جیهادێكی تەواو بەرەكەتدار دەركرا، چارەنووسی عێراقییەكان بەقەد ئەو كارەساتە بە ئازار دەبوو كە لە كۆمەڵكوژی پڕ لە ئازاری سپایكەر روویدا، كە ئەمڕۆ لە یادەوەرییەكەیدا دەژین.
ئاماژەی بەوەشكرد: دوژمنی تیرۆریستی ئەوەندە دڕندە بوو كە هەموو شتێك لەناو ببات، بەڵام فەتوای پڕ بەرەكەت بۆ سنوورداركردنی توندڕەوی و دڕندەیی هات، پاشان دامەزراندنی حەشدی شەعبی كە سەدان هەزار شەڕكەری قارەمانیان بۆ بەرەكانی شەڕ نارد شكستیان كردە سەركەوتن.