سەحاف : وەزیری دەرەوە دەرەنجامی گرنگی دەربارەی شایستەداراییەکانی نێوان عێڕاق وئێران بەدەستهێناوە

سیاسی
  • 10-06-2023, 16:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی لەوەکردەوەکە وەزیری دەرەوەفوئادحسین
    دەرەنجامی پێشکەوتووی دەربارەی شایستە داراییەکانی نێوان عێڕاق و ئێران بەدەستهێناوە.
    وتەبێژی وەزارەت ئەحمد سحاف لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری دەرەوە گفتوگۆیەکی بونیادنەری ئەنجامدا لەگەڵ هاوکوفەئەمریکیەکەی خۆی لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵیدا لە کۆنگرەی نەهێشتنی تیرۆر کەلەڕیاز بەسترا کەدەرەنجامی ڕێکخستنی شایستەکانی نێوان عێڕاق و ئێرانی لێکەوتەوە.
    هەروەها وتیشی کە وەزیری دەرەوە لەگەڵ هاوتا عومانیەکەی بەهەمان شێوە بۆهەمان مەبەست گفتۆگۆی ئەنجامداوە.