پەیامنێرمان: حەلبوسی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی دەكات پێش دەنگدانی بودجە

سیاسی
  • 8-06-2023, 21:46
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی هەردوو جێگرەكەی و سەرۆكی كوتلەكان، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی كرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێش دانیشتنی دەنگدان لەسەر یاسای بودجە سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی و جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخوان عەبدوڵا و سەرۆكی كوتلە پەرلەمانییەكان ئامادەبوون.