وەزارەتی دارایی تەئكید دەكاتەوە لایەنی بەرپرسی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە نییە

سیاسی
  • 8-06-2023, 16:41
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە لایەنی بەرپرسی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە نییە، و جەختیشیكردەوە: كە یاساكە دەكەوێتە ژێر بەرپرسیارێتی ئەنجوومەنی نوێنەران بە تایبەتی لە ئێستادا.
    وەزارەتەكە لە ڕوونكردنەوەیەكی فەرمیدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەكاتێكدا كە وەزارەتی دارایی پەرۆشی خۆی بۆ بەردەوامیدان بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی خەڵك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووپات دەكاتەوە، كە لەڕێگەی كۆبوونەوە و سەردانەكانەوە بەرجەستە دەبێت كە لەلایەن هەندێك پەرلەمانتارەوە ئەنجام دەدرێت و گفتوگۆ سەبارەت بە بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی هەموو عێراقییەكان بێ جیاوازی، بەڵام بۆ وەزارەت ڕوونە كە هەندێك لە پەرلەمانتاران بابەتێكی تەسك و سنوورداریان وروژاندووە كە گوزارشت لە خواستێكی ڕاستەقینە بۆ بەرژەوەندی نیشتیمانی ناكەن. بەم شێوەیە دوورە لەو بابەتانەی كە باسیان لێدەكرێت و دەخرێنە بەردەم میدیاكان، ئەمەش دەركەوتەی بەدەستهێنانی هاوسۆزی گشتی و دروستكردنی وەهمە لە بیروڕای گشتی سەبارەت بەو پرسانەی كە هیچ پەیوەندییەكیان بە واقیعەوە نییە.
    لە ڕوونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەرسوڕمانی خۆی لەو لێدوانانە دەردەبڕێت كە لە سۆشیال میدیا بڵاوكراوەتەوە لەلایەن بەشێك لە پەرلەمانتارانەوە كە دوای سەردانەكانیان بۆ وەزارەت دەیكەن بە بانگەشەی وروژاندنی كۆمەڵێك بابەتی گرنگی نیشتمانی، بەتایبەت گفتوگۆكانی پەیوەست بە بڕگەكانی بودجە بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی گشتی.
    لەوبارەیەوە دووپاتیدەكاتەوە: كە بەرپرسیار نییە لەو زانیاری و لێدوانە نادروستانەی كە لەلایەن هەندێك پەرلەمانتارەوە دوای كۆتایی هاتنی سەردانەكان بۆ وەزارەت دەیدەن، جگە لەوەش ئەو لایەنی بەرپرسی هەمواركردنی یاسای بودجە نییە، چونكە لە ئێستادا پڕۆژەكە دەكەوێتە ژێر بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی نوێنەران بەبێ‌ چەندوچوون.
    هەروەها وەزارەت داوا لە سەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات كە ڕەچاوی بابەتییەت و پیشەیی بوون بكەن لە بەدواداچوون و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان لە سەرچاوە فەرمییەكانەوە كە هەمووان دەزانن.