كۆبۆنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمڕۆ دواخر

سیاسی
  • 8-06-2023, 10:37
  • +A -A

    بەغدا –INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران دواخستنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ كاتژمێر ٨:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی كورتی فەرمانگەی ڕاگەیاندن ئەنجومەنی نوێنەرانی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە " كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران كە بڕیاربوو كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ببەسترێت بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، دواخر بۆ كاتژمێر هەشتی ئێوارە.
    ئەنجوومەنی نوێنەران، پێشتر ئەمڕۆ پێنجشەممە، وادەیەكی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی دەنگدان لەسەر بودجەی گشتی دیاریكرد.