وەزیری دەرەوە گەیشتە ڕیاز

سیاسی
  • 8-06-2023, 10:31
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە، گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعودیە.
    ئەحمەد سەحاف، تەبێژی وەزارەتی دەرەوە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "فواد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ گەیشتە ڕیاز بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی داعش، بە ئامادەبوون و بەشداری 85 وڵات و ڕێكخراوی هاوبەش، بە نوێنەرایەتی وەزیرانی دەرەوە و ژمارەیەك بەرپرسی باڵا و لایەنە پەیوەندیدارەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزیری دەرەوە لە پەراوێزی كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوتاكانی كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی سەرجەم بابەتەكانی پەیوەست بە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و گروپەكانی، و ئایدۆلۆژیای توندڕەوی و تەكفیر".