وەزارەتی دەرەوە تەئكید لە پێشكەوتنی عێراق دەكاتەوە لە پتەوكردنی هاوبەشییەكانی لەگەڵ هەموو لایەنەكان بەتایبەتی دراوسێكانی

سیاسی
  • 7-06-2023, 19:52
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وەزارەتی دەرەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق بەردەوامە لە پتەوكردنی هاوبەشییەكانی لەگەڵ هەموو لایەنەكان، بەتایبەتی دراوسێكان، و ئاماژەی بەوەشدا: كە سەردانەكەی ئەم دواییەی فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوە و تاراوگەییەكانی سوریا بۆ وڵات لە هەلومەرجێكدا هات كە نوێنەرایەتی ڕەهەندێكی ستراتیژی لە نێوان بەغدا و دیمەشق دەكات، هەروەها ڕێككەوتنێكی دوولایەنە هەیە سەبارەت بە هەماهەنگی و هاوكاری لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و تیرۆر.
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: عێراق لە ساڵی 2012ەوە، لەسەر ئاستی دووقۆڵی و فرەلایەنە، داوای گرنگی و پێویستی گەڕانەوەی سوریا بۆ كورسییەكەی لە كۆمكاری عەرەبی دەكات، هەوڵەكانی عێراقیش دەرئەنجامی ئەوەی لە كۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی لە كۆمكاری عەرەبیدا دەركەوت ، كە لە ئەنجامدا بڕیاری گەڕانەوەی سوریا بۆ كورسییەكەی لە كۆمەڵەكەدا درا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەر لەو كۆبوونەوە بەپەلەیەدا لیژنەیەكی پێنج كەسی پێكهێنرا و عێراقیش ئەندامێكی سەرەكی و چالاكە تێیدا، ئەم تیمە پێنج كەسییە هەماهەنگی لە هەموو ئاستەكاندا دەگرنەبەر بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی چارەسەرێك بۆ پرسی سوریا، بەتایبەتی ڕەهەندی مرۆیی ئەو وڵاتەو چارەسەركردنی فایلی پەنابەران كە لە وڵاتانی جۆراوجۆری ناوچەكە و جیهاندا هەن و بەردەوامی پشتیوانی و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی سوریا لەسەر گرنگترین پرسەكان كە نوێنەرایەتی وەڵامدانەوەیەك بۆ دۆخی مرۆیی گەلی سوریا دەكەن.
    ناوبراو وتیشی: سەردانەكەی فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ عێراق لە هەلومەرجێكدا هات كە نوێنەرایەتی ڕەهەندێكی ستراتیژی لە نێوان بەغدا و دیمەشق دەكات، عێراقیش دووپاتی دەكاتەوە كە بەردەوامە لە پتەوكردنی هاوبەشییەكانی لەگەڵ هەموو لایەنەكان، بەتایبەتی دراوسێكانی و وڵاتانی ناوچەكە، و ئەو پەیوەندییە مێژووییانەی كە بەغدا و دیمەشق یەكدەخەن بە زیندوویی و بەردەوامی تایبەتمەندن و عێراقیش لە هەڵوێستەكانیدا جێگیر بووە، بە درێژایی ساڵانی ئەو قەیرانەی كە سوریا پێیدا تێپەڕی.
    سەحاف راشیگەیاند: میقداد سوپاسی حكومەتی عێراقی كرد بۆ پێشكەشكردنی ئەو پشتیوانی و یارمەتیەی كە لەكاتی بوومەلەرزەكەدا لە سوریا ڕوویدا، و وتیشی: ئەو ڕاوێژ و گفتوگۆیانەی لە سەردانەكەیدا ڕوویدا تیشكیان خستە سەر گرنگی هاوكاریی دوولایەنە، و هەماهەنگی لە بواری كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان و كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و شریتی سنووری نێوان هەردوولا لە ڕێگەی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی كارامە و ئاڵوگۆڕی زانیاری سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەكانی، هەروەها ئایدۆلۆژیای توندڕەوی.