بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە ئەتیلا تار باڵیۆزی كۆماری مەجەر لە عێراق كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووەتێیدا هاتووە :" محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە ئەتیلا تار باڵیۆزی كۆماری مەجەر لە عێراق كرد.
جێی ئاماژەیە لە راگەیندراوەكە هاتووە :"لە كۆبوونەوەیەكەدا پەیوەندییە دۆستایەتییە نایابەكانی نێوان عێراق و كۆماری مەجەر خرانەروو".
هەروەها "سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران خۆشحاڵی خۆی بە داواكارییەكەی باڵیۆزی مەجەر دەربڕی سەبارەت بەبەشداریكردنی كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی، بەهۆی ناوبانگ و ئەزموونەكانیانەوە، هەروەها ئەگەری سوودوەرگرتنیان لەو دەرفەتە وەبەرهێنانانەی كە لە چوارچێوەی پڕۆژەكەدا لەبەردەستدایە".