بەغدا -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە حامد ئەحمەد عیدەروس باڵیۆزی سوڵتانیەتی عومان لەعێراق كرد، پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و پتەوكردنی هاوبەشییە ئابوورییەكان تاوتوێ كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووەتێیدا هاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە حامد ئەحمەد عیدەروس باڵیۆزی سوڵتانیەتی عومان لەعێراق كرد.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، " باڵیۆز سڵاوی سوڵتان هەیسەم بن تاریق، و پەرۆشی حكومەتی عومان بۆ پاراستنی هاوكاری لەگەڵ عێراق، لە بوار و ئاستە جیاوازەكاندا، گەیاندە سەرۆكوەزیرانی عێراق"
هەروەها لەدیدارێكدا گفتوگۆكرا لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و پتەوكردنی هاوبەشی ئابووری، بە شێوەیەك كە سوودی بۆ هەردوو گەلی برا هەبێت و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەكە پتەوتر بكات.