گرنگترین بڕیار و راسپارده‌كانی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی

سیاسی
  • 6-06-2023, 20:08
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆكایه‌تی بیست وسێهەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد، وتێدا ره‌وشی وڵات تاوتووێكرا.   

    لە دانیشتنەکەدا باس لە گرنگترین پرسه‌ گرنگەکانی پەیوەست بە بابه‌ته‌ گرنگه‌كانی بواری ئابووری و خزمەتگوزاری و لایەنەکانی دیکە کرا، هه‌روه‌ها بابه‌ته‌كانی ناو کارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ تاوتووێكران و چه‌ندین بڕیاری پێویست لە بارەیه‌وه‌ وه‌رگیران.

    بۆ پاڵپشتیكردن لە هاندەرانی وەرزشی عێراق، و ئەو پاڵەوانێتیانەی تۆپی پێ کە جێگەی سەرنجی جه‌ماوه‌رن، به‌ڕێز سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران داوایی كرد پەخشی بێبەرامبەری سەرجەم یارییەکانی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیای لە خوار تەمەنی ٢٣ ساڵەوە بكرێت، کە عێراق له‌م مانگه‌ی حوزه‌یران میوانداری دەکات.
     
    سەبارەت بەمافی پێکهاتە جیاوازەکان، سەرۆکی ئه‌نحوومه‌نی وه‌زیران ڕێنمایی ئەنجوومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی کرد بۆ خێراکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بە جێبەجێکردنی بڕیارێکی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران کە تێیدا سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی ناپابەند به‌وه‌زاره‌ته‌كان، قه‌ره‌بووی ئه‌و پله‌ وه‌زیفیانه‌ی بكه‌نه‌وه‌ له‌نه‌وه‌كانی پێكهاته‌ عێراقییه‌كان و كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌ جۆرا جۆره‌كان، كه‌واته‌ هه‌ر پله‌یه‌كی وه‌زیفی شاغر بێت ده‌بێ به‌هه‌مان نه‌وه‌ی ئه‌م پێكهاتانه‌‌ پربكرێته‌وه‌.   
    بەمه‌به‌ستی په‌له‌كردن له‌نۆژەنکردنەوەی ڕێگای بەغدا-جورف ئەلنەسر-کەربەلا (رێگای بەدیل)، پێش سەردانی چله‌ی ئیمام حسێن (درودی خوای لەسەر بێت)، ئەنجومەنی وەزیران ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ركرد:

    1-    وەزارەتی پلاندانان بەشی یەکەمی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی (بەشی ڕێگاوبانی ناو سنووری پارێزگای کەربەلا بە درێژی 13.5 کم، هەروەها دروستکردنی پردێکی ئاسنین لەجیاتی پردی وێرانبووی فازلییە، لە چوارچێوەی پلانی ڕێگاوبان و پردەکاندا دایده‌نێت)، وەکو پێکهاتەیەک لە بەشی چاککردنەوەی ڕێگاوبان و پردەکان، له‌به‌شی 65/12/1.
    2- وەزارەتی پلاندانان پڕۆژەی دروستكردنی بەشی دووەمی بەشی ڕێگاوبانی ناو سنووری پارێزگای کەربەلا، بە درێژی 9 کم، لە چوارچێوەی پلانی پارێزگای کەربەلادا دایده‌نێت.
    3- ره‌زامه‌ندی دان له‌سه‌ر ڕێگەپێدانی وەزارەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشتەجێکردن وئه‌شغال و شارەوانیه‌ گشتیه‌كان، دەسەڵاتی ڕاسپارده‌كردنی یەکێک لە کۆمپانیاکانی وەزارەت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، وبه‌ده‌ركردنی لە ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان.

    بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری 215ی ساڵی 2009، کە تایبەتە بە کۆنترۆڵی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، ئەنجومەنی وەزیران رێنموویی دان بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک لە بەشی هاتووچۆی گشتی و گومرگ و هاوتاکانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕەشنووسی بڕیارنامەیه‌ك كه‌ ڕێککەوتن لەسەر کۆنتڕۆڵ و ڕێنماییەکانی لە ناوەند و هه‌رێم كرابێت بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی.

    بە هەمان شێوە ئەنجومەن وه‌زیران ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ وزە (23035ط) بۆ ساڵی 2023 سەبارەت بە بەکارهێنانی غاز وەک سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێلی گواستنەوە پەسەند کرد، کە تێیدا هاتووە وەزارەتی دارایی پاڵپشتی دارایی پێشکەش دەکات بە خەرجکردنی ئەو بڕە پاڵپشتییە ساڵانەیانەی کە بە بڕی (5,250,000,000) دینار خەمڵێندراوە، تەنها پێنج ملیار دوو سەد و پەنجا ملیۆن دینار، ساڵانە بۆ جیاوازی نرخی کڕین و نرخی فرۆشتنی سیستمەکە، به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون لە بەردەوامی کارەکانی کۆمپانیاکە کە پێشتر ئاماژه‌پێكراوه‌ و کاریگەری لەسەر چالاکییەکانی دیکەی نەبێت، دوای پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023.
     
    بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئاراسته‌ی حکومەت بۆ پشتبەستن بە وزەی بەدیل، ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنووسی یاسای ڕێکخستنی وزەی نوێ پەسەندکرد، کە لەلایەن ئەنجومەنی شورای دەوڵەتەوە وردبینی بۆ کراوه‌، و ره‌وانه‌ی ئەنجومەنی نوێنەران کراوه‌، بە پشتبەستن بە حوكمه‌كانی دەستوور ولەبەرچاوگرتنی تێبینییەکانی بەشی یاسایی لە سكرتاریه‌تی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.

    هەروەها ئەنجومەن کۆمەڵێک له‌راسپارده‌كان پەسەند کرد وه‌كو:
    - پەسەندکردنی ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری سەبارەت بە پشتڕاستکردنەوەی كاركردن به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (427ی ساڵی 2012)، سەبارەت بە دەستەبەرکردنی بڕە پارەی پێویست و گواستنەوەی دەرماڵەی کرێ بۆ قوتابخانەکانی عێراق لە (مۆسکۆ، بوخارێست، سۆفیا، نیودەلهی).

    ـ پەسەندکردنی ڕاسپاردەکانی لیژنەی باڵای نیشتمانی بۆ ڕێکخستنی چاندنی ئەندامەکانی مرۆڤ لە وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە پێشنیاری هەموارکردنی یەکەم بۆ یاسای چاندنی ئەندامەکانی مرۆڤ و ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن پێیان، ژمارە 11ی ساڵی 2016، و ره‌وانه‌كردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، له‌گه‌ڵ لەبەرچاوگرتنی بۆچوونی فه‌رمانگه‌ی یاسایی لە سکرتاریەتی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.

     
    ئەنجوومەنی وەزیران ڕاسپاردەکانی وەزارەتی دەرەوە په‌سه‌ندكرد سەبارەت بە کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی پاکستان لە شاری نەجەفی پیرۆز، و دووباره‌ کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری عێراق لە شاری کەراچی پاکستانی، لەسەر بنەمای یاسایی خزمەتگوزاری دەرەوەی ژمارە 45ی ساڵی 2008، و ڕێککەوتننامەی ڤییەنا بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ساڵی 1963.  

    بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگە، کە هاوتایە لەگەڵ 5ی حوزەیرانی 2023، و وەکو پشتڕاستکردنەوەی ڕێبازی حکومەت بۆ زیادکردنی كاركردن له‌بواری ژینگەیی و کەشوهەوا، كه‌ئەولەویەتێکی گرنگه‌ لەناو بەرنامەی حکومەتدا، و بە پاڵپشتی و ڕێنمایی به‌رێز سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وەزارەتی ژینگە ستراتیژییەکی بۆ دانانی سنوورێك بۆ پیسبوونی ژینگە دەستپێکرد، کەڕێکار و پڕۆژەی ئێستا و داهاتوو له‌خۆی ده‌گرێت وشایسته‌ی جێبەجێكردن و بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیژییەکانه‌ بۆ پاراستنی كوالیتی هەوا و ئاو و خاک، وکۆنتڕۆڵکردنی پیسبوونی کیمیایی و تیشکدەری بایۆلۆجی، و سه‌ره‌ده‌ریكردن له‌گه‌ڵ پاشماوەكان به‌باشترین شێوه‌، وهەنگاونان بۆ وزەی نوێ و کەمکردنەوەی کۆنترۆڵکردنی دەردانی گازی ژەهراوی لە کەرتی وزە و پیشەسازی، جگە لە بەهێزکردنی چوارچێوەی دامەزراوەیی و یاسایی و چاودێری و گرتنەبەری ڕێبازی هاوبه‌ش لە جێبەجێکردندا، كه‌کەرتی تایبەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەموو هەوڵەکان بە ئامانجی کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە له‌خۆ بگرێت.