مالیکی : حکومەت بەردەوامە لە پەڕەپێدانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیا

سیاسی
  • 6-06-2023, 18:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە حکومەت بەردەوامە لە پەڕەپێدانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مالیکی لەنووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لەباڵیۆزی تورکیا لەعێڕاق علی ڕەزا گونای، مالکی لە سەرەتای دیدارەکەدا پیرۆزبایی لە تورکیا کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی ئەردۆگان ، وتیشی کە هیواخوازین پەیوەندیەکانمان لەگەڵ تورکیا بۆبەرژەوەندی هەردوولا پتەوبێت.
    هەروەها جەختیشی کردەوەسەر ئەوەی کە پاڵپشتی سەقامگیری بکرێت و پەیوەندیەکانیش پتەوتر بکرێن.
    لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆپشتیوانیکردنی عێڕاق و پتەوکردنی پەیوەندیە دوو قۆڵیەکان.