بەغداد / INA
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران زیا ناسڕی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پەیامێک ئاڕاستەی ئەندامانی پەرلەمان دەکات دەربارەی پڕۆژەیاسای بودجە .
ناسڕی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کاتی ئەوەهاتووە کە نوێنەرانی گەل لەناوپەرلەمان قسەی خۆیان بکەن و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە بدەن.
وتیشی ئیتر دواخستن و قسەوباس لەوبارەیەوە باکۆتایی پێبێت، پێویستیشە نەوتی هەرێم بەتەواوی بەپێی یاسا ودەستوور هەناردەبکرێت ئەمەش لەماوەی 20 ساڵی ڕابووردوو دەبێتە یەکەمین چاکسازی لەمێژووی بودجەکانی عێڕاقدا.