پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران بۆ دیاریکردنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر یاسای بودجە ئاشکرا دەکات

سیاسی
  • 5-06-2023, 11:47
  • +A -A

    بەغداد/INA
    "یاسر مالیکی"پەلەمانتار لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،دووپاتیکردەوە کە دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر یاسای بودجە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت.
    ئەمڕۆ دووشەممە ،ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکدا لەلاپەڕەی ڕەسمی خۆی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ،رایگەیاند :دوای هەوڵێکی زۆر، واژۆی پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆکرایەوە بۆ دیاریکردنی دانیشتن و دەنگدان لەسەر یاسای گشتی بودجە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا.
    پێشتر لیژنەی دارایی پەڕلەمان داوای لەسەڕۆکایەتی پەڕلەمان کردبوو کە پەلەبکەن لەدیاریکردنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەڕ یاسای بودجە تاوەکو پلانەکانی گەشەپێدانی و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابووری و چاکسازی ئابووری و گرنگیدان به پڕۆژەی تەندروستی و نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییەکان و وەبەرهێنان لەوڵات دەست پێبکات و گەشەی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.