بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی دەستپاکی فیدراڵ سەرۆکی پێشووی دەستەی وەبەرهێنانی زیقاری راپێچی دادگا کرد. بەهۆی سەرپێچی و پێشێلکردنی کارەکەی بە مەبەستی سوودگەیاندن بە کەسێک لەسەر حیسابی دەوڵەت.
بەشی لێکۆڵینەوەکانی دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاند: دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ناسریەی تایبەت بە کەیسەکانی دەستپاکی، بڕیاریدا کە سەرۆکی پێشووی دەستەی وەبەرهێنانی زیقار ڕاپێچی دادگا بکات، لەسەر پاشماوەی ئەنجامدانی پێشێلکاری و گەندەڵی بۆ سەر موڵکی گشتی.
ئاماژەی بەوەشکرد:دادگا فەرمانی
لێکۆڵینەوەی بەپێی بڕگەکانی ماددەی (331) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111ی ساڵی 1969) هەموارکراوی عێراقی دەرکرد.