بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە،دەستەی دەستپاکی فیدراڵ ڕایگەیاند کە دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەت بە پرسەکانی دەستپاکی لە پارێزگای "موسەننا" جێگری یەکەمی پارێزگاری موسەننای راپێچی دەدگا کرد .
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە: دادوەری لێکۆڵینەوە فەرمانی بانگهێشتکردنی لە دژی جێگری یەکەمی پارێزگاری ئێستای موسەننا دەرکرد، بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و بەکارهێنانی پۆستەکەی بۆ هەندێک کار کە لە دەرەوەی سنووری دەسەڵاتی خۆی بووە.
دەستەکە لە درێژەی بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە : داواکاری فرۆشتنی هەندێک کەل و پەل کە لە دەسەڵاتی وەزارەتی گواستنەوەدایە، و ناچێتە چوارچێوەی کار و دەسەڵاتی پارێزگاکە، کە ناوبراو سنوری دەستەڵاتەکانی بەزاندوە .
هەروەک دەستەکە رایگەیاندوە "کە دادگا فەرمانەکەی بەپێی بڕگەکان لە مادەی (308)لە یاسای سزادانی هەموارکراوی ژمارە (111ی ساڵی 1969) دەرکردووە.