سەحاف: سبەی وەزیری دەرەوەی پاکستان سەردانی بەغدا دەکات

سیاسی
  • 4-06-2023, 18:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە،دووپاتی کردەوە کە وەزیری دەرەوەی پاکستان سبەی بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا سەردانی بەغدا دەکات.
    "سەحاف" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"سبەی وەزیری دەرەوەی پاکستان بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا سەردانی بەغدا دەکات، و لە سەردانەکەیدا دوو ڕۆژە دەمێنێتەوە و لەگەڵ " فوئاد حسێن "جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆماری کۆمار و سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە.
    سەحاف لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە:سەردانەکە بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە لە نێوان هەردوولادا.