سەرۆك كۆمار و ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی جەخت لە گرنگی چاودێری کردنی كۆنترۆڵی سنوورەكاندا دەكەن

سیاسی
  • 4-06-2023, 12:57
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشی، سەرۆك كۆمار و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی جەختیان لە گرنگی چڕكردنەوەی كارەكان بۆ چاودێری و ئاسایشی سنوورەكان كردەوە.
    بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا سەرۆكی كۆمار پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كرد و ئاماژەی بەوەشكرد لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتدا كرا.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : پێویستی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ دەستەبەركردنی سەلامەتی هاووڵاتیان و پاراستنی مافەكانیان، هەروەها گرنگی چڕكردنەوەی كاری ئەمنی و هەواڵگری لە چاودێری و ئاسایشی سنوورەكاندا، جەختی لەسەر كرایەوە و ڕوونیشیكردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا دەستی خستۆتە سەر گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان، باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزارییەكان لەوێ و پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی بەدەست هاتوون و ئاسایش و بەردەوامكردنی بە شێوەیەك كە متمانەی هاووڵاتی بە دەوڵەت بەرز بكاتەوە.