سەحاف: ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی سوریا دەگاتە بەغدا

سیاسی
  • 3-06-2023, 12:45
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف ڕایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا دەگاتە بەغدا.
    سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا دەگاتە بەغدا بۆ ئەوەی سبەی بەیانی یەكشەممە بەرنامەی سەردانەكەی دەستپێبكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : میقداد لەگەڵ فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە كۆدەبێتەوە، دواتر لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كۆدەبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەردانەكە تیشك دەخاتە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و دیمەشق، هەروەها ڕۆڵی عێراق لە گەڕاندنەوەی سوریا بۆ كورسییەكەی لە كۆمكاری عەرەبی و هەروەها هەردوو وەزیر تاوتوێی ڕێگاكانی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان دەكەن بۆ مەودایەك كە لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی گەلانی دراوسێ بێت.