بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە سەقامگیری ئەمنی بە مانای نەبوونی ئامادەكاری و بەردەوامیی مەشق و ڕاهێنان نییە.
سودانی لە میانی مەشقی هەڵوی ڕافیدەین بۆ دەزگای دژەتیرۆر، لە وتارێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردوە، رایگەیاند: مەشقەكە ئاستێكی بەرزی ڕاهێنان و وردبینی و لێهاتوویی نیشان دا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەقامگیری ئاسایش بە مانای نەبوونی ئامادەكاری و بەردەوامبوونی مەشق و ڕاهێنان نییە، و دەبێت لەسەر ئاستێكی بەرز بەردەوام بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەكان.
وتیشی: سڵاو و پێزانینم بۆ قارەمانێتی بەرزی ئەندامانی دەزگای دژە تیرۆر، كە ئەركێكی گرنگیان لە ئەنبار و بەرزاییەكانی حەمرین بەجێهێنا، كە تیایدا وانەیەكی گەورەی تیرۆریستان دا ، كە لە ئەنجامدا ٢٧ تیرۆریست لە سەركردەكانی باندە تیرۆریستییەكانی داعش كوژران.