بەغداد - INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری ، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە میانی كۆبوونەوەیەكی ئەمنیدا لەگەڵ فەرماندەی پۆلیسی ئێران كۆمەڵێك بابەتی هاوبەشی تاوتوێ كرد.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، دەڵێت: شەمەری، بە ئامادەبوونی شاندی یاوەری لە پەراوێزی سەردانەكەی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ فەرماندەی پۆلیسی ئێران كۆبووەوە، و لە میانەی كۆبونەوەكەدا كۆمەڵێك بابەتی گرنگ تاوتوێ كران، لەوانە دەستەبەركردنی كەش و هەوای گونجاو بۆ هاوڵاتیانی هەردوو وڵات لە كاتی سەردان و بۆنە ئاینییەكان و بەتایبەت سەردانی چللەو ڕێكخستنی جوڵەی سەردانكەران و سەرجەم وردەكارییەكانی.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ئاڵوگۆڕی داواكراوان بۆ دەسەڵاتی دادوەری و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونییەكان كردوە.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە، شەمەری ستایشی وەڵامی لایەنی ئێرانی كرد بۆ هەموو ئەو بابەتانەی كە لەم دیدارەدا خراونەتەبەر باس، لەوانەش ئاڵوگۆڕی داواكراوان و دەستنیشانكردنی شوێنی دزەكردن و ئۆپەراسیۆنی قاچاخ لە سنوورەكانی هەر دوو وڵات، هاوكات هەردوو لایەن جەختیان لەسەر گرنگی كۆنترۆڵكردنی گەورە كردەوە.
هەروەها شەمەری ئەو شارەزاییە گەورەیەی كە لە لایەن هێزەكانی پۆلیسی ئێرانەوە هەیە بە بایەخ وەسفی كرد و جەختی لەوەشكردەوە: كە رێككەوتنێك هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان پۆلیسی هەردوو وڵاتی دراوسێ.