مالیكی: حكومەت جدییە لە پێشخستنی دۆخی ئابووری

سیاسی
  • 31-05-2023, 19:59
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە حكومەت جدییە لە پێشخستنی واقیعی ئابووری.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: مالیكی ئەمڕۆ لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە مارك برایسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد و لە میانی دیدارەكەدا، دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی تاوتوێ كرا، ئەمە جگە لەوەی باسیان لە ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد لە بوارە جیاوازەكاندا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا خەتكرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاوكاری بنیاتنەر و پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی عێراق بۆ بەرزكردنەوەی سەقامگیری و ئاسایش و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی گەلی عێراق و پاڵپشتیكردنی حكومەتی عێراق لە ئەنجامدانی چاكسازی و گەشەپێدان، هەروەها كردنەوەی ڕێگەی نوێ بۆ پەرەپێدانی ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، داوای لە كۆمپانیاكانی بەریتانیا كرد بێنە ناو بازاڕی عێراقەوە و بەشداری بكەن لە پرۆسەی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان و پەرەپێدانی واقیعی ئابووری و نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی ئابووری و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت .
    مالیكی ئاماژەی بەوەشدا: حكومەت جدییە لە پێشخستنی واقیعی ئابووری و گەڕانەوەی كار بۆ ئەو پڕۆژانەی كە لە ماوەی ڕابردوودا ڕاگیراون.
    لە بەرامبەردا باڵیۆز برایسۆن تەئكیدی لە بەرژەوەندی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەكاندا كردەوە، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی دۆست بەدەستبهێنێت.