سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایی له‌سه‌رۆكی توركیا ده‌كات به‌بۆنه‌ی دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی

سیاسی
  • 30-05-2023, 21:52
  • +A -A

    به‌غدا-INA
     سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایی له‌سه‌رۆكی توركیا ده‌كات به‌بۆنه‌ی دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی.
    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ڕاگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌نجامدا و تێدا پیرۆزبایی لێی كرد به‌بۆنه‌ی دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكی توركیا.
    سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌م په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌هێواخوازه‌ قوناغی داهاتوو قوناغی هاوكاری و به‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام بێت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، وپه‌رۆشی گه‌لی توركیای دۆست بۆ به‌رده‌وامیدان به‌په‌یره‌وكردنی دیموكرسیه‌ت به‌ڕێگای به‌شداریكردنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا به‌رزنرخاند.

     له‌لایی خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز ئه‌ردۆگان سوپاس و شانازی خۆی به‌پیرۆزباییكردنی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ربڕی، وجه‌ختی له‌سه‌ر خواستی كاركردنی هاوبه‌ش كرده‌وه‌ له‌پێناو باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌خێری بۆ هه‌ردوو گه‌لی دۆست هه‌بێت.