بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی کارگەی نوعمانی سەربە کۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازییەکانی بیناسازی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە: "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی کارگەی نوعمانی سەربە کۆمپانیای گشتی پیشەسازیی بیناسازیی کرد، کە یەکێکە لەو کارگانەی سەربە پێکهاتەکانی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانە.
بەیاننامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ئاماژە بەوەشداوە : کە ئامانجی سەردانی سەرۆک وەزیران ئاگاداربوون بوە لە پلان و بەرهەمەکانی کارگەی نوعمان.