سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری تاوتوێی دەسەڵاتە دەستوورییەکان دەکەن

سیاسی
  • 28-05-2023, 22:14
  • +A -A

    بەغداد / INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ "فائق زەیدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،دەسەڵاتە دەستوورییەکانیان تاوتوێکرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندوە"ئەمڕۆ "سەرۆک وەزیران " چاوی بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کەوت،لە میانی کۆبوونەوەکەشدا باسیان لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی دەسەڵاتە دەستوورییەکان کرد، تەئکیدیشیان لە کارکردن بۆ پتەوکردنی حوکمی یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری کردەوە وەک ئەوەی لە بەرنامەی حکومەتدا هاتووە، یەکێک لەو ئەولەویەت و مەرجانەی کە پاڵپشتی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی مەدەنی دەکات.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد: هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر کاری دادوەری لە حکومەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی و چۆنیەتی پرۆسەی وەرگرتنەوەی سامانی تاڵانکراوی گشتی کرا ، هەروەک جەخت لەسەر بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن دژی ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی ئەو تاوانانە کرایەوە.