بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات

سیاسی
  • 28-05-2023, 20:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی "موحسین مەندەلاوی " جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،بە ئامادەبوونی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،كۆبونەوەیەکی ئەنجامدا.
    نووسینگەی راگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ئاماژەی بەوەکردوە "کە ئێوارەی ئەمڕۆ "مەندەلاوی " لە نووسینگەکەی خۆی ، پێشوازی لە سەرکردەکانی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد، و پاشان کۆبوونەوەکەیان لە نووسینگەی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، بە ئامادەبوونی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدا .