بەغداد / INA
ئەمڕۆ یەکشەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، دووپاتیکردەوە کە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان هەنگاوێکی گرنگە کە لە ئاستی خۆجێدا پیشەسازی گەورر بەدەست دەهێنێت، هاوکات جەختی لە گرنگی دەستەبەرکردنی مافەکانی دەوڵەتی عێراق لە هەموو لایەنەکانی پڕۆژەکەدا کردەوە .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە ، تیایدا ڕایگەیاندوە:- ئێوارەی ئەمڕۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی،کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامەکانی (رێگای گەشەپێدان) کرد،کە دواینی لە بەغدای پایتەختەوە میوانداری گۆنگرەیەکی لەبارەوە کرا.
"سودانی " دووپاتی کردەوە کە "ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێکی گرینگە لە بوارە ئابوری عێراق و وڵاتانی ناوچەکەدا ،هەروەها حکومەت لە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە گەورەیە جددیە و رێنمایی ئاراستەی وەزارەت و دەزگا پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکانی ئامادەکاری بۆ ڕێڕەوی پڕۆژەی گەشەپێدان دابین بکەن.
هەر لە درێژەی قسەکانیدا " سودانی " پڕۆژەکە بە بازدانێکی گرنگ دەزانێت لە ئاستی پیشەسازی خۆجێیدا ، لەڕێگەی دامەزراندنی شاری پیشەسازییەوە،کە دەبێتە یەکێک لە پایەکانی پڕۆژەکە.
هەروەک ئاماژەی بە "گرنگی دەستەبەرکردنی مافەکانی دەوڵەتی عێراق لە هەموو لایەنەکانی پڕۆژەکە کرد.
ووتیشی : یەکەمجارە عێراق پڕۆژەیەکی گەشەپێدان بەم قەبارەیە پەسەند بکات، لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی ڕاستەوخۆی گەلی عێراق، هەروەها بەرژەوەندی گەلانی برا و دۆست لە ناوچەکەدا.