بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە "محەممەد حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ "فالح فەیاز" سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ،هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پشتیوانی لە دامەزراوە ئەمنییەکان تاوتوێ کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ حەلبوسی پێشوازی لە "فەیاز " کرد، و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ڕەوشی ئەمنی وڵات کرا، و هەروەک ئەو هەوڵانەی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پشتیوانیکردن لە دامەزراوە ئەمنییەکان گفتوگۆی لەسەرکرا .