سەرۆک وەزیران بەرژەوەندیی حکوومەت لەوەدایە کە ئاڕاستەی نوێی لە وەبەرهێنان بێت لە ووزەی نوێ

سیاسی
  • 28-05-2023, 17:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ یەک شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەرژەوەندی حکومەتی و بەردەوامی رێنماییەکانی بۆ وەبەرهێنان لە وزەی نوێبووەوە دووپاتکردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە وەفدێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نوێبووەوە (ئێرینا) کرد، بە سەرۆکایەتی "زوهێر حامدی" بەڕێوەبەری بەرنامەی ئاژانسەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا .
    لە میانی دیدارێکدا سەرۆک وەزیران ، دووپاتی کردەوە، کە بەرژەوەندی حکومەت لە ئارستەکردنی هەوڵی بەردەوامە بۆ هەنگاونان بەرەو وەبەرهێنان لە وزەی نوێبووەوە ، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگییەکەی لە سیستەمی وزەی ئێستا و داهاتوودا، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی کە کەش و هەوا تێکدەدان و مەترسی لەسەر ژینگە دروست دەکەن کە مەترسی یەکە جیهانی یە .
    بەپێ بەیاننامەکە بێت سەرۆک وەزیران ڕوونیشیکردەوە:کە حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ داڕشتنی سیاسەت و یاسای پێویست بۆ خێراکردن لە گواستنەوە وەزە بەرەو وزەی نوێ ، بەتایبەتی لەگەڵ بوونی توانای گەورە کە لەم بوارەدا کە بەردەستە.
    هەروەک "سودانی " ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت رووبەرووی بە بیابانبوون و گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتەوە ، و هەنگاو بەرەو وزەی نوێبووەوەی خستۆتە سەرووی ئەولەویەتەکانی بەرنامەی وەزارییەکەی لە بواری وزەدا، جگە لەوەش ئەم کەرتە نوێنەرایەتی پایەیەکی گرنگ دەکات بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییە ژینگەیی و ئابووری و گۆڕانی کەشوهەوا.
    جەختیشی لە ئامادەیی عێراق کردەوە بۆ هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ سوودمەندبوون لە شارەزاییە گەورەکان و پەرەپێدانی بەرنامەکانی .