بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید جەختی لە گرنگی هاندانی وەبەرهێنان و سەرمایە و پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت كردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە عێراق بازاڕێكی ئومێدبەخشی وەبەرهێنانە.
لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە وەزیری پیشەسازی و كانزاكان، خالید بەتاڵ كرد و ئاماژەی بەوەشكرد لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر پلانەكانی وەزارەت كرد بۆ كردنەوەی مەیدانەكە بۆ كەرتی تایبەت و هاندانی كاری كارگەكان و تاقیگەكان بەمەبەستی گەیشتن بە دابینكردنی بەرهەمەكان.
سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی ئەمە لەبەهێزكردنی دۆخی ئابووری وڵات و رەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان و ئاماژەی بەوەدا كە عێراق بەبازاڕێكی ئومێد بەخشی وەبەرهێناندا دەنرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: گرنگی هاندانی وەبەرهێنان و سەرمایە و پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت لەڕێگەی ڕێكارە جێبەجێكردنەكان و دابینكردنی یاسا و ئاسانكاری پێویست بۆ ئەوە.
لای خۆیەوە وەزیر خالید بەتاڵ ڕێنماییەكانی سەرۆك كۆماری بەرز نرخاند، هەروه ها پێداچوونە وەی بەڕێچكەی كاری وەزارەت و ئەو پرۆژانەی كەبڕیارە جێبەجێ بكرێن، هەروه ها پلانەكانی داهاتووی بۆ بەهێزكردنی كەرتی پیشه سازی لە وڵاتدا.