بەغدا - INA
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی ئەمڕۆ یەكشەممە جەختی لەسەر خێراكردنی تەواوكردنی پڕۆژە گرنگەكان كردەوە دوای پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : لە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە پارێزگای كەربەلا مالیكی پێشوازی لە وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن شارەوانی و كارە گشتیەكان بەنگین ڕیكانی كرد بە ئامادەبوونی پارێزگاری كەربەلا نسەیف جاسم خەتابی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی پارێزگاكە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پلانەكانی وەزارەت كرا بۆ ماوەی داهاتوو، بەو پێیەی پێداچوونەوەی بە كۆمەڵێك پڕۆژەی پەیوەندیدار بە كەرتی نیشتەجێبوون و شارەوانییەكان لە وڵاتدا كرا، بەتایبەتی لە پارێزگاری پیرۆزی كەربەلا.
مالیكی جەختی لەوە كردەوە پێویستی خێراكردنی تەواوكردنی پڕۆژە گرنگەكان دوای پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵی، لەوانە پڕۆژەی پرد و ڕێگاوبان و پڕۆژەكانی ئاو و پاكوخاوێنی.