بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئاڕاستەی لابردنی پاشماوەكانی بەشەكانی ڕووبارەكانی كرد، هاوكات جەختی لەسەر پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەكانی وەرزی هاوین كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی سامانەكانی ئاوی كرد، كە تیایدا سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی بۆچوونەكەی كرد بە ئاماژەدان بەوەی لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە دۆخی ئاودا كرا و ئەو تەحەددایانەی كە عێراق لەم بوارەدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە و ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكە.
سودانی جەختیشی كردەوە : پێویستی پێداچوونەوە بە بەڕێوەبردنی مەلەفی ئاو كە نابێت تەنها لە هەوڵەكانی وەزارەتدا سنووردار بێت، بەڵكو پێویستی بە كۆكردنەوەی هەوڵەكانی تەواوی دەوڵەت هەیە، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە.
هەروەها ووتیشی : لاوازی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای سەردەمدا هەیە لە كارپێكردنی سیستەمی ئەلیكترۆنی-هایدرۆلیك بۆ كارپێكردنی بەنداوەكان، ئەمە جگە لەوەی كە عەیبێكی ئاشكرای چاودێریكردنی كوالیتی و بڕی ئاوی دەروازە و دەرچوونی پارێزگاكان هەیە.
ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی دروستكردنی یاسای تایبەت بۆ لابردنی خراپ بەكارهێنان و سزادانی سەرپێچیكاران، هەروەها ڕێكارەكانی پەیوەست بە گۆڕین بۆ ئاودێری داخراو، و لابردنی ئەو خراپە كاریانەی كە لە لایەن دەریاچە بێ مۆڵەتەكانەوە نوێنەرایەتی دەكرێن، هەروەها كاركردن بۆ داخستنی دەرچەی ئاوی ئاوەڕۆی پاكنەكراوە لەسەر ڕووبارەكان و ڕێگریكردن لەم دیاردەیە كە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ژینگەی ئاو و جگە لە كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر هاوڵاتیان.
ناوبراو ئاڕاستەی لابردنی پاشماوەی لە بەشەكانی ڕووبارەكاندا و دوانەخستنی دامەزراندنی كۆمەڵە بۆ بەكارهێنەرانی ئاو و ئاماژەی بە گرنگی جێبەجێكردنی توێژینەوە و لێكۆڵینەوە زانستییە مۆدێرنەكان و جێبەجێكردنی سیستەمی كێبڕكێی نێوان پارێزگاكان، بەبێ ئەوەی بەكارهێنانی بۆ سنووردار بكات تەنها لەقەزاكان.
سودانی جەختی لە پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەكانی وەرزی هاوین كردەوە و جەختی لەوە كردەوە كە پلانی كشتوكاڵی بۆ وەرزی نوێ سنووردار دەبێت بەو جووتیارانەی كە شێوازی مۆدێرن بۆ ئاودێری دەگرنەبەر.
ئاماژەی بەوەشكرد : پێویستی بەردەوامبوون لە چاكسازیی كارگێڕی لە وەزارەتەكاندا و درێغی نەكردن لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئاماژەی بە گرنگی بەدواداچوون بۆ مەرج و مافەكانی فەرمانبەران، هەروەها ئاڕاستەی بەدواداچوونی مەلەفی نیشتەجێبوون كرد و پارچە زەوییەك كە بۆیان تەرخان كراوە و پێویستی ئامادەبوونی ئەم دۆسیە لە بەرژەوەندی كۆبوونەوەی بۆچوونەكاندا.
لای خۆیەوە وەزیری سامانە ئاوییەكان سوپاسی سەرۆكی حكومەتی كرد بۆ ئەو گرنگیپێدانە بێ وێنەیەی بە دۆسیەی ئاو و هەوڵەكانی چاكسازی لەم كەرتەدا.