بەغدا - INA- محمد تاڵبی
ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی یاسایی پەرلەمان دووپاتی كردەوە كە پەسەندكردنی یاسای نەوت و گاز بووەتە ئیجباری، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە زۆرێك لە یاساكان دوای پشووی یاسادانان تاوتوێ دەكرێن.
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی، عارف حەمامی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : یاسای نەوت و گاز لە ڕووی سیاسییەوە ڕێككەوتنی لەسەر كراوە بەر لە ڕەزامەندی حكومەت، بەو پێیەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە ڕووی مەبدەئیەوە ڕەزامەندی لەسەر پەسەندكردنی نەوت و گازەكە دەربڕیوە جگە لە بڕیاری دادگای فیدراڵی و دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بۆ ڕادەستنەكردنی هیچ بڕە پارەیەك بە هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەتی ناوەندی و هەرێم پابەندن بە پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز، هیوادارە لەدوای بودجە دەست بە گفتوگۆكردن بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : پەرلەمان دوای پشووی یاسادانان تاوتوێی كۆمەڵێك یاسا دەكات كە كاریگەرییان لەسەر هاوڵاتیان هەیە، لەنێویاندا یاسای ڕێكخستنی گەڕەكە بێ ئەولەویاتەكانی هەژارنشینان.