بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، كۆنفرانسی ڕێگای گەشەپێدان بڕیاری پێكهێنانی لیژنەی تەكنیكی دا بۆ پەرەپێدانی دیدێكی تەواو سەبارەت بە سروشتی قەبارەی بەشداریكردنی وڵاتان لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە: لەژێر چاودێری محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، لە بەغدایی پایتەخت، كۆنگرەی ڕێگای گەشەپێدان بەبەشداری وەزیرانی گواستنەوە یان نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبستانی سعودیە و كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆماری توركیا و شانشینی ئوردن و كۆماری عەرەبی سوریا و دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی و دەوڵەتی كوێت و دەوڵەتی قەتەر و سوڵتانیەتی عەمان لەگەڵ نوێنەرانی یەكێتی ئەورۆپا و بانكی نێودەوڵەتی لەئامێز گرت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كۆنگرەكە كردەوە و جەختیكردەوە لەگرنگی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بۆ ئێستا وئایندە و هاوبەندیەكانی بۆ تەواوكاری ئابووری بۆ وڵاتانی ناوچەكە لەگەڵ بەرژەوەندی و هاوبەشیەكانی دیكە كەئاراستەی ڕێگا و هەموو پرۆژە هاوبەستەكانی بەهێزتر دەكات.
ڕوونیشیكردەوە، " شاندە بەشداربووەكان پرۆسەی دەستپێكردنی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ئەم پرۆژە لەگەڵ گوڕینی لێكگەیشتنەكان لەنێوان سەركردەی وڵاتان بۆ نەخشەڕێگایەك بەمەبەستی دەستپێكردنی پرۆژەكانی گەشەپێدانی تایبەت بەڕێگای گەشەپێدانەوە تاوتووێی كرد.
هەروەها باسیان كرد لەگرنگی ئەم پرۆژە بۆ وڵاتانی ناوچەكە و هاوبەشیە هەرێمایەتییەكان و چۆنیەتی بتەوكردنیان و گەیشتن بەتەواوكاری ئابووری لەنێوان وڵاتانی بەشدار لەگەڵ دامەزرداندنی سەكۆییەكانی گەشەسەندنی ئابووری كەتواناكانی گەلانی ناوچەكە بۆ رووبەربووبوونەوەی ڕكمانیە ئابووریەكان بەهێزتر بكات.
جێگای باسە لەكۆنگرەكەدا بەشێوەیەكی تێر وتەسەل تەواوی لایەنەكانی ئەم پرۆژەیە وبەشەكانی و ئەو توانایەی كەبەهاوبەندیە هەرێمایەتیەكان دەدات خرانەروو، لەگەڵ خستنەروویی بواری ژێرخانی ئابووری كەكەرتەكانی گواستنەوە و پیشەسازی و كشتوكاڵ و وزەی نوێ بەجۆر دەكات جگە له دابینكردنی كاری وبەرهێنان لەفرۆكەخانەكان و پرۆژەی شەمەندەفری خێرا و ڕێگای وشكانی.
لە ریگەیندراوەكە ئەوەی هاتووە كە ئاراستەی دەستپێكردنی لەدەربەندی فاو و تەواوكردنی لەگەڵ دەربەندەكانی ناوچەكە تادەگاتە سنووری توركیا ودیراسە پۆختەكان و ئەنجامی كاركردن لەگەڵ لایەنە راوێژكاریەكان و نەخشەی كاتی جێبەجێكردنی و ئەو داهاتە داراییانەیی كەدابین دەكات و داتاكانی پەیوەست بەتەواوی پرۆژەكەوە خرانەروو.
كۆنگرەكە بەپێكهێنانی لیژنەیەكی تەكنیكی بۆ ئامادەكردنی تەخیمینێكی تەواو سەبارەت بەسروشت و قەبارەی بەشداری وڵاتانی دۆست و برا لەم پرۆژە زیندوو ستراتیژیە كۆتایی بەكارەكانی هێنا.