وەزارەتی دەرەوە ئیدانەی هێرشی سەر باڵیۆزخانەی عێراق لە بێرن دەكات

سیاسی
  • 26-05-2023, 18:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی دەرەوە، ئەمڕۆ هەینی، هێرشی سەر باڵەخانەی باڵیۆزخانەی عێراقی لە شاری بێرن ئیدانە كرد، و هاوكات داوای لە لایەنی سویسری كرد ڕێوشوێنی لێكۆڵینەوەی پێویست بگرێتەبەر بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی ئەو كەسانەی كردەوكەیان ئەنجامداوە.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزارەتی دەرەوە ئیدانەی هێرشە بێوێنەكەی سەر بینای باڵیزخانەی كۆماری عێراق لە شاری بێرن لەلایەن كەسانی نەناسراو دەكات كە بەشێوەیەكی دوژمنكارانە هێرشیان كردوەتە سەر باڵیۆزخانەكە، كە ئەمەش بووە هۆی ترس و دڵەڕاوكێ لای كارمەندانی باڵیۆزخانە و ئەو هاوڵاتیانەی كە لەناو بیناكەدا بوون.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: جارێكی تر ئیدانەی ئەم كردەوەیە و هەموو جۆرە توندوتیژی و كردەوەیەكی تێكدان دەكەین كە كاریگەری لەسەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان هەبێت، بەتایبەتی ئەوانەی ئاسایش و پیرۆزی خۆیان دەكەنە ئامانج، داواش لە لایەنی سویسرای دۆست دەكەین ڕێوشوێنی لێكۆڵینەوەی پێویست بگرنەبەر، بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی ئەو كەسانەی كردەوەكەیان ئەنجامداوە و ڕوونكردنەوەی بارودۆخی ئەم كردەوەیە.
    هەر بەپێی بەیاننامەكە، وەزارەت جەختیكردووەتەوە، لە پێویستی ڕێزگرتن لە ڕێساكانی یاسا نێودەوڵەتییەكان و پابەندبوون بە ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەكان، بەتایبەتی ڕێككەوتننامەی ڤیەننا بۆ ڕێكخستنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان.
    هەروەها وەزارەتی دەرەوە، سوپاسی دەسەڵاتدارانی سویسرای كرد بۆ دەستێوەردانی دەستبەجێ و پەلەكردنیان لە كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە و گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ نوێنەرایەتی عێراق و لە دەوروبەریدا.