مالیكی داوای یەكخستنی ڕیزەكان دەكات بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان

سیاسی
  • 26-05-2023, 16:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیكی، ئەمڕۆ هەینی، داوایكرد ڕیزەكان یەكبخەن بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان كە لە كۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت.
    مالیكی لە وتارێكدا لەمیانەی گردبوونەوەیەكی گەورەی جەماوەری و خێڵەكیدا كە لە پارێزگاری كەربەلای پیرۆزی بەڕێوەچوو، بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەكەی، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ئەم كۆنفڕانس و گردبوونەوەیە گرنگە، چونكە مەوداكان نزیك دەكەنەوە و ئیرادە نوێ دەكەنەوە بەرامبەر ئەوانەی خراپەیان بۆ ئێمە و عێراق دەوێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەروەری عێراق پێشێل كرا و توانیمان بیگەڕێنینەوە، و ڕزگارمان بوو لە بەندی حەوتەم كە عێراق كەوتە ژێرەوە بەهۆی سەركێشیەكانی ڕژێمی گۆڕبەگۆری بەعسەوە، و سەركەوتوو بووین لە گەڕاندنەوەی عێراق و یەكخستنی دوای ئەو ململانێ تائیفییەی كە ڕوویدا، لە ڕێگەی پڕۆژەی ئاشتەوایی نیشتمانییەوە و خێڵ و شێخەكانیش هەڵوێستی ڕوونیان تێدا هەبوو، هەروەك ستایشی خێڵی جبوری كرد، چونكە یەكەم خێڵ بوو كە دەستپێشخەریی كرد بۆ وەڵامدانەوەی پڕۆژەی ئاشتەوایی نیشتمانی، و دواتر باقی خێڵە ڕەسەنەكانی عێراق سەركەوتوو بوون.
    ناوبراو جەختی لە گرنگیدان بە خێڵەكان كردەوە، و وتی: خێڵەكانی ئەمڕۆ لە پێشەنگی دۆخەكەدان، و ئەوان بەرپرسیارێتی بەرگریكردن لە عێراقیان لە ئەستۆیە. هەموو ئەو دۆخە سەختانەی كە ئێمە بەركەوتوو بووین، خێڵەكان لە مەیدانەكەدا ئامادە بوون، بۆیە دەوڵەت دەبێت ئاگاداری كاروباری خێڵەكان بێت و پشتگیریان بكات چونكە هاوبەشن لە پاراستنی دەوڵەت و بەرگریكردن لە نیشتمان.
    تەئكیدیشیكردەوە: حكومەتی ئێستا لەلایەن هەموو هێزە سیاسییەكانەوە بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنێكی دەرەكی پێكهێنراوە، سەرەڕای هەوڵدان بۆ وروژاندنی ململانێ لە نێوان یەك مەزهەبدا، و هەروەها جەختیكردنەوە لەسەر پێویستی ڕووبەڕووبوونەوە و كردەوەی بوێرانە بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆسەی سیاسی و پاككردنەوەی لە گەندەڵی كە ئێستا هاوڵاتی دەكاتە ئامانج و ئەمەش پێویستی بە هێز و بڕیارە بۆ لەناوبردنی ئەم بەڵا مەترسیدارە هەیە.
    سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە كۆتایی قسەكانیدا بانگهێشتی خێڵ و جەماوەری كەربەلای كرد بۆ ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكان و بەشداری چالاكانە لە هەڵبژاردنی كەسێك بۆ نوێنەرایەتیكردنیان لە ئەنجومەنی پارێزگاكان، و وتیشی: سوپاس بۆ ئێوە سەركەوتوو بووین لە پێكهێنانی ئەم حكومەتە بە بەشداری ئێوە لە هەڵبژاردنەكاندا، بۆیە دەبێت دەست بكەین بە ڕێكخستنی ڕیزەكانمان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكاندا، هیچ دواكەوتنێك نییە و هەڵبژاردنیش لە كاتی خۆیدا دەكرێت.