عێراق و چیك گفتوگۆكانی لە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان و پەروەردەیی تاوتوێیكرد

سیاسی
  • 25-05-2023, 17:05
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە ، لەگەڵ یان لیپاڤسكی وەزیری دەرەوەی چیك سەبارەت بە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان و پەروەردەیی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێی كرد.
    حسێن لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا چیكییەكەی، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو: "پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و كۆماری چیك بە قۆناغی جیاوازدا تێپەڕی و پاڵپشتی گەلی عێراق بوو"، ئاماژەی بەوەشكرد كە " پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكان لە میحوەرەكانی گفتوگۆكاندا بوون، هەروەها باسمان لە پشتگیریكردنی كۆمپانیاكانی چیك و بەشداریكردن كرد لە بنیاتنانی ئابووری عێراقدا، زەمالە لە كۆماری چیكیش باسكرا".
    حسێن ئەوەیش وت: ڕۆڵی پێشەنگانەی عێراق لە ناوچەكەش باس كرا، ڕێگاكانی ڕەوشی سوریا و گەڕانەوە بۆ كۆمكاری عەرەبیش تاوتوێ كرا.
    وەزیری دەرەوە لە درێژەی قسەكانیدا وتی: عێراق وڵاتێكی نەوتییە و لە ساڵانی داهاتوودا وڵاتێكی داگیركەر دەبێت، ئاماژەی بەوەشكرد، كۆماری چیك پاڵپشتی هێزەكانی عێراق دەكات لە شەڕی دژ بە تیرۆر".
    لای خۆیەوە، یان لیپاڤسكی، وەزیری دەرەوەی چیك لە میانی كۆنفرانسەكەدا ڕایگەیاند، "چاوەڕوانی كردنەوەی هاوبەشی كۆنفرانسی بازرگانی لەگەڵ عێراق دەكەین،رۆڵی عێراق لە بەشداریكردنی لە ڕێكخستنی كاروبارەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرز نرخاند".
    ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق دەربڕی، هاوكات بانگهێشتێكی فەرمی ئاڕاستەی وەزیری دەرەوەی عێراقی كرد بۆ سەردانی پراگ.