بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران دووپاتیكردەوە كە مەیدانەكانی كاركردن شایەتی بۆ داهێنەری ئەندازیارانی عێراق بوون لە بنیاتنانی وڵاتدا.
سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی پێی گەیشتووە، بڵاویكردەوەتەوە "بەبۆنەی ڕۆژی ئەندازیارانی عێراقەوە پیرۆزبایی لە ئەندازیارانی عێراق دەكەین".
ئاماژەی بەوەشكرد، "بوارەكانی كاركردن ئەوە بەخۆیانەوە دەبینن وێستگەی داهێنان بوون بۆ ئەندازیارەكانمان بەو پێیەی بەشداری دەكەن لە بنیاتنانی عێراق، بەهای ئەوەی ئەمڕۆ بە ئەنجامیان دەگەیەنن لەسەر بنەمای میراتێكی گەورەی كولتووری عێراقییە، كە بۆ جیهان تایبەتمەندی و جیاكاریی بەرهەمهێناوە كە بە دەست لێدانەكان دیاری كراوە".