فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ویزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی دەکات

سیاسی
  • 24-05-2023, 23:17
  • +A -A

    به‌غدا-INA
     محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ویزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی کرد، تێدا بەڕێزان نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی و کار وکاروباری کۆمەڵایەتی و داواکاری گشتی و سەرپەرشتی دادگاکان و ئەندامانی ئەنجوومەن ئامادەبوون. 
     کۆبوونەوەکە تایبەت کراو بوو بەتاوتووێکردنی رەوشی زیندانیان و کێشە کارگێریەکان ولەسەر داوای فەرمانگای چاکسازی عێراقی لەوەزاروتی داد سازکراوە. 
    ئەنجوومەن گفتوگۆی لەسەر رەوشی زیندانیانی کرد و کێشەکانیان خستەروو لەگەڵ دەست نیشانکردنی چارەسەریەکان، و کارکردن بۆ تەکیدکردنەوە لەسەر گونجاوی زیندانەکان لەبارەی وەزیفە وپاراستنیان، وتەکەزی لە پێویستی دروستکردنی بنەمایەک بۆ یەکخستنی داتاکانی ئەم پرسە کردەوە. 
    هەروەها گوێ لەراو تێبینەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان گیرا، کەداکۆکی لەسەر بابەتی ئامادەکردنەوەی زیندانیان دەکردەوە بەتایبەتی ئەوانەی حوکمی چاکسازی و ئامادەکردنیان دەیانگرێتەوە، وجەختیشیان لەبەردەوامی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی داد و تەندروستی و ناوخۆ سەبارەت بەپرسی زیندانەکان کراوە. 
    لەکۆبوونەوەکەداچەند بابەتی دیکەی تایبەت بەکاری ئەمنی و خزمەتگوزاری تاوتووێکران، وچەند  راسپاردەش سەبارەت بەبابەتەکانی ناو کارنامەی کۆبوونەوەکە دەرکران.