جەددە - INA
سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدی لە ڕێكەوتنی عێراق و سعودیە بۆ هاوكاری لە بواری پەرەپێدانی واقیعی كشتوكاڵ و پیشەسازی خورما و دۆسیەی ژینگەیی و ڕوبەڕوبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا كردەوە.
حەیدەر مەجید وتەبێژی سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزیری كشتوكاڵ عەباس عەلیاوی، لە پەراوێزی ئەنجومەنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری كشتوكاڵی سعودیە لە شاری جددە كۆبووەوە، بۆ تاوتوێكردنی ئاسۆی هاوكاری لە بواری پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی.
ئاماژەی بەوەشكرد: خواستیكی گەورە لە هەردوولاوە هەیە لە بواری ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان و كاركردن بۆ پەرەپێدانی واقیعی كشتوكاڵی بەتایبەتی واقیعی دارخورما و پیشەسازی خورما، هەروەها هاوكاری لەبواری سامانی ماسیدا.
رونیشیكردەوە: هاوكاری هاوبەش هەیە بەگوێرەی دیدگای پلانی حكومەتی عێراق بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا، بڕیارە یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوولا لە بواری ژینگەدا واژۆ بكرێت و یاداشتەكانی لێكتێگەیشتنی پێشوو لەسەر ئەم بابەتە كارا بكرێتەوە.