بەغداد - INA
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف، ئەمڕۆ چوارشەممە، گەیشتنی وەزیری دەرەوەی چیك بۆ بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند.
سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: وەزیری دەرەوەی كۆماری چیك ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا، و سبەینێش دەست بە خشتەی سەردانەكەی دەكات، تیایدا لەگەڵ فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە كۆدەبێتەوە و لەگەڵیدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان دەكەن لە نێوان بەغدا و پراگ و ڕێگاكانی پێشخستنیان بۆ مەودای فراوانتر كە لەگەڵ پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا بگونجێت.
ئاشكراشیكرد: وەزیری میوان چاوی بە عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆك كۆمار و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران دەكەوێت.