مەندەلاوی داوای پشتیوانیکردنی بەسرە لە یاسای بودجەدا دەكات

سیاسی
  • 24-05-2023, 20:13
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی، لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ ژمارەیەك شێخ و كەسایەتیی دیار و خەڵكی پارێزگای بەسرە داوایكرد لە یاسای بودجەدا پاڵپشتی پارێزگاكە بكرێت بۆ باشتركردنی بارودۆخی شارەكە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەندەلاوی پێشوازی لە ژمارەیەك شێخ و كەسایەتی دیار و خەڵكی پارێزگای بەسرە كرد، بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لەو پێداویستی و كێشانەی كە پارێزگاكە بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
    بەپێی بەیاننامەكە، مەندالاوی ستایشی ڕۆڵی خێڵە ڕەسەنەكانی بەسرەی كرد لە هاوكاریكردنی دەزگا ئەمنیەكان بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و پاراستنی سەقامگیری پارێزگاكە، و هەوڵەكانیان بۆ كەمكردنەوەی ناكۆكی و بەشداریكردن لە چارەسەركردنیان و پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی، هاوكات بەشدارییە گەورەكانی لە سەركەوتنی پاڵەوانێتی كەنداو كە لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەچوو، بەرز نرخاند و كە كاریگەرییەكی نایابی لەسەر هەموو میوانە عەرەبەكانی پارێزگاكە بەجێهێشت.
    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای باشتركردنی واقیعی بەسرە و پێشخستنی كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزاری و كەرتەكانی دیكەی كرد، لەگەڵ پاڵپشتی پارێزگاكە لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵیدا بە پێدانی تەرخانكردنی پێویست بۆ تەواوكردنی پڕۆژە گرنگەكانی تێدا.