حەلبوسی: ئیلهام لە ژیاننامەی شەهید سەدر و وانەی نیشتمانپەروەرانە لە سەبر و ئازایەتی وەردەگرین

سیاسی
  • 24-05-2023, 17:53
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، یادی شەهیدبوونی سەماحەتی ئایەتوڵا گەورە سەید محەمەد محەمەد سادق سەدر و دوو كوڕە بەڕێزەكەی وەبیرهێنایەوە.
    حەلبوسی لە تویتەكەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، ڕایگەیاند: بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە شەهیدبوونی سەماحەتی ئایەتوڵای گەورە سەید محەمەد محەمەد سادق سەدر و دوو كوڕە ڕێزدارەكەی وەبیر دێنینەوە، كە ئیلهام لە ژیاننامەكەی وەردەگرین وەك وانەی نیشتمانپەروەرانەی سەبر و ئازایەتی.
    هاوكات حەلبوسی، سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەی خۆی بۆ سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر و بنەماڵەی شەرەفمەندی سەدر و شوێنكەوتوان و خۆشەویستانیان دەربڕی.