بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، هیشام ریكابی، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیران دووپاتیكردەوە كە پڕۆژەی گەشەپێدان گەشتەكردن كورت دەكاتەوە بۆ ١٥ ڕۆژ لە ڕێگەی وشكانییەوە لەبری ٣٣ ڕۆژ لە ڕێگەی دەریاوە.
ریكابی، لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، "پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان یەكێكە لە پڕۆژە گەورەكان، بەو پێیەی عێراق دەگۆڕێت بۆ وێستگەیەكی گەورە بۆ بازرگانی و وێستگەیەكی گەورەی گواستنەوە لەنێوان ئاسیا و ئەوروپادا".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەو پڕۆژەیە ماوەی گەشتەكە لە ٣٣ ڕۆژەوە بۆ ١٥ ڕۆژ كورتدەكاتەوە".