بەغداد _INA
ئەمرۆ چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بەتاوتووێکردنی پلانە دانراوەکان بۆ ئامادەکردن و پێشخستنی فرۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی. هەروەها تاكیدی لەسەر پەسەندكردنی ستانداردی بەرز بۆ نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەی بەغداد كردەوە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بەتاوتووێکردنی پلانە دانراوەکان بۆ ئامادەکردن و پێشخستنی فرۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی.
بەپێی راگەیندراوەكە لەکۆبوونەوەکەدا ڕێکارەکانی ئەنجامدراو بۆ ڕاگەیاندنی پێشخستن و ئامادەکردنی فرۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی باسکران وەکو دەرفەتێکی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا جیهانیەکانی تایبەتمەند وبەهاوکاری لەگەڵ دەزگای پاڵپشتی نێودەوڵەتی IFC، هەروەهاب باس لە ئامادەکردنی دیراسەیەکی تەواوی ئابووری بۆ ئەم پرۆژە گرنگە کرا.
هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەوەکردەوە کەپێویستە کارکردن بەپێی دیدگای تەواوکار و کاتی دیاریکراو و مواسفاتی بەرزەوە بکرێت، لەپێناو ئەوەی فرۆکەخانە شایستەی بەغدای پایتەخت بێت ورەنگدانەوەی رۆخسارە شارستانیەکەی بێت، وباشترین خزمەتگوزاری پێشکێش بەگەشتیارانی عێراقی بکات یان ئەوانەی ساردانی عێراق دەکەن.