بەغدا -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی چیك دەگاتە بەغدای پایتەخت.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی چیك دەگاتە بەغدا، سبەینێش دەست بە خشتەی سەردانەكەی دەكات، لەو ماوەیەدا لەگەڵ فوئاد حسێن، جێگریسەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوە، كۆدەبێتەوە و هەروەها لەگەڵیدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا پراگ و ڕێگاكانی پاڵنانی بۆ مەودای فراوانتر لەگەڵ پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا یەكدەگرێتەوە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزیری میوانیش لەگەڵ سەرۆك كۆماری كۆمار، عەبدوللەتیف ڕەشید و سەرۆكوەزیران، محەمەد شیاع سودانی كۆدەبێتەوە".