بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار، عەبدوللەتیف ڕەشید،لە ساڵیادی شەهیدبوونی سەید محەمەد محەمەد سادق سەدر و دوو كوڕەكەیەوە سەرەخۆشی كرد.
سەرۆك كۆمار لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ ساڵیادی شەهید بوونی ئەو كەسە دەكەینەوە كە ژیانی پڕبووە لەقوربانی دان و بەخشین ئەوەیش ساڵیادی شەهید بوونی سەید محەمەد محەمەد سادق سەدر و هەردوو كورەكەیەتی كە دژی ستەمكار و دیكتاتۆر وەستانەوە.
هەروەها ئەوەیش هاتووە ، "لەم یادەدا ئیلهام لە ئازایەتی و خۆبەخشی و پاڵنەر و هاوكاری وەردەگرین بۆ خزمەتكردنی گەلەكەمان و گەیشتن بە هیوا و خواستەكانیان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانمان".
لە درێژەی قسەكانیدا، "سەرەخۆشیمان بۆ گەلەكەمان و بنەماڵەی شەرەفمەندی سەدر، هەروەها بۆ ئەوانەی ڕێبازی نەمریان گرتەبەر، و رێزو نەوازش بۆ شەهیدان".