سەرۆکوەزیران پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌ید موقته‌دا سه‌در بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدکردنی سەید محەمەد محەمەد سادق سەدر

سیاسی
  • 24-05-2023, 10:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدکردنی ئایەتوڵای سەید محمد محمد سادق سەدر، سەرەخۆشی خۆی لە سەید موقتەدا سەدر و سەرجەم بنەماڵەی سەدر، عاشقان و شوێنکەوتووانیانی سەدر و دوو کوڕەکەی کرد نووسینگەی ڕاگەیاندی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە سەرۆکوەزیران سەرخۆشی خۆی ئارەستەی سەید موقتەدا سەدر كرد بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدکردنی ئایەتوڵای سەید محەمد محەمد سادق سەدر،لە ڕاگەیاندراوێكدا هاتووە به‌دڵی ئازار و گیانی پرغه‌مگینیه‌وه‌، خومان ئاماده‌ ده‌كه‌ین بۆ یادی شه‌هیدكردنی ئایه‌تولڵایی مه‌زن سه‌ید محه‌مه‌د محه‌مه‌د سادق ئه‌لسه‌در و كوره‌كه‌ی، كه‌له‌سه‌ر رێبازی پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان و راستگۆ و چاكه‌كاران شه‌هیدبوون و باشترین هه‌ڤاڵیان بوون. 
    سەرۆکوەزیران جەختی لەوە كردەوە كەرژێمی دیكتاتۆری گۆربه‌گۆر ئه‌م تاوانه‌ دڕنده‌ و دوور له‌هه‌موو عورف و رێسایه‌ك ئه‌نجامیدا، له‌كاتێ هێمایه‌كی مه‌زنی ئایینی و گرنگ به‌ئامانجی گرت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ نموونه‌ك بۆ خه‌سڵه‌ته‌ تاوانباره‌كه‌ی كه‌هه‌موو سنووری شه‌ریعه‌ ئاسمانیه‌كانی به‌زاندووه‌.

    هەروەها لە ڕاگەیاندراوێكدا هاتووە: شه‌هید سه‌در نموونه‌ی ئه‌و مه‌رجعه‌ بوو كه‌سته‌م و زۆرداری ره‌تكرده‌وه‌ و به‌ده‌نگه‌ دڵێریه‌كه‌ی رووبه‌روویی دیكتاتۆریه‌ت بووه‌، له‌سه‌رده‌می تاركی له‌مێژوویی عێراق. 

     سەرۆك وەزیران دووباره‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در و هه‌موو ئاڵ سه‌دری به‌ڕێز و خۆشه‌ویست و لایه‌نگرانی شه‌هید سه‌در به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌ كرد.