سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شارەداری شاری ناشڤیل و شاندێکی یاوەری دەکات

سیاسی
  • 23-05-2023, 17:28
  • +A -A

    هەولێر/ INA 
    ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مسرور بارزانی،پێشوازی لە شارەداری شاری ناشڤیل و شاندێکی یاوەری کرد
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لەشارەداری شاری ناشڤیلی ئەمەریکا جۆن کووپەر و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە و سەرۆک و ئەندامانی بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشڤیل پێکهاتبوو.

    لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەتایبەتی هەولێر و ناشڤیل کرا بەتایبەتی لە بواری کولتووری و خوێندن، کە لە ماوەیەکی نزیکدا دەبن بە دوو شاری دەستەخوشک . هەروەها ڕۆڵی ئەرێنی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی شاری ناشڤیل بەرز نرخێنرا .
    شاندی شاری ناشڤیل، خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ شاری هەولێر دووپات کردەوە.